وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت” ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادە كراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت”.
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” دوای هەوڵەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندی وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەکراو ڕهوانهی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان كرا”.
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) و دەشڵێت” پێویستە دەرچووان بە باشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەی ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە”.
هەروەها لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشی لە ڕاگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەی بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.