پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرەی سۆران، لەبارەی گەڕاندنەوەی ئەو پێشینەیەی کە ساڵانی رابردوو بۆ دروستکردنی خانوو دەدرا بە هاووڵاتییان بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” هەر کەسێک سوودمەند بووبێت لە پێشینەی خانووبەرە لە 1-1-2016لە مووچەکەی ناگێڕدرێتەوە ئەوەش بەپێی فەرمانێکی وەزارییە کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە.
فەرهاد جەلال، دەشڵێت:” ئەو هاووڵاتییانەی سوودمەندبوونە لە پێشینەی خانووبەرە دەبێت پێشینەکە بگەڕێنەوە ئەگەرنا لە مووچەی كەفیلەكەی دەگێڕدرێتەوە.
زیاتر گوتی:” لە ئیدارەی سۆران نزیكەی 11 هەزار و 500 كەس سوودمەند بوونە کە بڕەكەی بەشێوەیەک دیاری کرابوو بۆ گوندەکان 25 ملیۆن و بۆ سەنتەری ناحیە و قەزاکانیش 20 ملیۆن دینار بوو.