زاری كرمانجی – سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/2/26، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید الزاهری، كونسولی گشتیی ئیمارات كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان كرده‌وه و دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدایان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیی به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههیان، سه‌رۆكی ئیماراتی گه‌یانده نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی.
له بانگهێشتنامه‌كه‌دا سه‌رۆك ئال نههیان، وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئاماژه‌ی به خواست و گرنگیدانی وڵاته‌كه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبه‌شی نیوانیان له بواره جیاكاندا كردووه، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، چاوی له‌وه‌یه له ئیمارات پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی بكات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، وێڕای ناردنی سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك ئال نههیان، به خۆشحاڵییه‌وه بانگهێشتنامه‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی ئیمارات قبووڵ كرد و باسی له گرنگیی په‌یوه‌ندیی ئیماراتی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
پرسی بودجه و یاسای نه‌وت و گاز له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراقدا، دۆخی شه‌نگال و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.