پشتیوان کەریم -سۆران:
ووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ زاری کرامانجی دەڵێت:” بەهۆی نزیک بونەوەی سەری ساڵی نوێ جەژنی نەورۆز، پێشبینی دەکرێت لەرۆژانی داهاتوو رێژەی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرز بێتەوە.
سیروان حوسێن، ئاشکراشیکرد:” لە مانگەکانی رابردوو بەهۆی وەرزی زستان جموجۆڵی گەشتیاری لاوز بونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەگەڵ نزیکبونەوەی مانگی نەورۆز پێشبینی دەکرێت جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیاتربێت