مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
بەرێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” کۆنترین شوێنی شوێنەواری لە ناوچەکەمان ئەشکەوتی شانەدەرە، بە یەکێک لە کۆنترین و گەورەترین ئەشکەوتەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.
عەبدولوەهاب سولێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، گووتیشی:” لە بواری مرۆڤ ناسی تەواوی مرۆڤ ناسەکانی دونیا چاویان لە وەڵامی پشکنینەکانە لە بەر ئەوەی لە ئەشکەوتی شانەدەر وەڵامی زۆر لە پسیارەکان دەدرێتەوە، پێشتریش زانکۆیەکی ئەمەریکی مێژووی شانەدەری گەڕاندۆتەوە بۆ ٤٥ تا ٦٠ هەزار ساڵ ، بەڵام ئێستا کۆنترین ئێسکە پەیکەل گەڕێندراوەتەوە بۆ ٧٥ هەزار ساڵ پێش ئێستاکە هی مرۆڤی نیاندرتاڵ بووە، بەدەر لە مرۆڤی دیکە لەوێ ژیاوە، کۆنترینی ١٢ هەزار ساڵ بەر لە ئێستا بووە.”
بەرێوەبەری شوێنەواری سۆران، دەشلێ:” لە دواین کاری هەڵکۆڵیندا کە ١٥ مەتر قۆڵ کراوە دەرکەوتووە مێژووی ١١٠ هەزار ساڵی جیۆلۆجیمان هەیە لە ئەشکەوتی شانەدەر، زۆربەی پشکنینەکانیش بۆ دەرکەوتنی زانستەکەلە ئۆکسفۆرد ئەنجام دەدرێن، کە بۆ یەک ئێسکی مرۆڤ و دیاری کردنی تەمەنی پێنج هەزار دۆلار تیچوویەتی، لە هەوڵیش داین کاری رووپێوی لە چوار دەوری ئەشکەوتی شانەدەر بە چواردە کیلۆمەتر رووپێوی لە ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.