زاری كرمانجی – سۆران:
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز، بۆ زاری كرمانجی گوتی: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پاسێكی گواستنەوەی قوتابییان لە دۆلی خانەقا وەرگەڕا، پاسەكە 13 قوتابی تێدابووە و 6 قوتابی بریندار بوونە.
قایمقامی قەزای رواندز، گوتیشی: قوتابییەكان لە ئێستادا بۆ چارەسەر وەرگرتن رەوانەی فریاكەوتنی سۆران كراون و برینەكانیشیان سووكە، قوتابییەكانیش، قوتابی قوتابخانەی ئامادەیی خانەقانە، لە سنووری رواندز.































































