دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
ئەمڕۆ یەکشەممە یارییەکانی قۆناخی 16 ـی جامی کوردستان بەڕێوەدەچن و دوو یانەی ئیدارەی سۆران یاریی دەکەن.
لەکۆی 6 یانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 4 یانە لەنێو کێبڕکێی جامی کوردستاندا ماون.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر یاریگەی ئاشتی کاتژمێر 2:30 دوانیوەڕۆ، یانەی هەڵۆ دەبێتە میوانی سیروانی نوێ.
هەڵۆ، لەقۆناخی رابردوو لە جیهان ـی بردەوە و سیروانی نوێ بەسەر پشتی رانیەدا پەڕیەوە ئەم قۆناخە.
دووەم یاریی، یانەی سنوور لەسەر یاریگەی سۆران، پێشوازی لەیانەی قەڵادزێ دەکات. سنوور لەپاڵاوتن لە باتیفای بردەوە و، لەقۆناخی 32 بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی شێروانە سەرکەوت بۆ ئەم قۆناخە.
یارییەکانی جامی کوردستان بەردەوامیان دەبێت و سبەی دووشەممە و رۆژی سێشەممەیش بەردەوامیان دەبێت.