عاسم مستەفا-چۆمان:
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی گوتی: زیاتر لە هەفتەیەك دەبێت كێشەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە قەزای چۆمان سەری هەڵداوە، هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شوێنێكی گونجاو نییە بۆ فڕێدانی زبڵ و خاشاك.
سەرۆكی شارەوانی چۆمان، گوتیشی: تا ئیستا سەردانی زیاتر لە 21 شوێنمان كردووە، بەڵام بەهۆی ریگری خەڵك نەمان توانیوە شوێنێك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی زبل و خاشاكی شارەكە لێی فڕێ بدەین، لەگەڵ ئەوەش لە هەوڵی جددی داین تا چارەسەرێكی بنەرەتی بدۆزینەوە.