مستەفا دۆلەمەری- بارزان:
بەڕێوبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” تا ئێستا ٦٩٦ رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان گەڕاندراونەتەوە لە دەڤەری بارزان بەخاک سپێدراون، هەروەها حەوت هەزار و سێ سەت و چوار روفاتی ئەنفاڵکراوانی بارزان ماون لە زێدی خۆیان باخاک پسپێدرێن.
رێبوار رەمەزان، بەرێوبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزان، گووتیشی :” کەسوکاری ئەنفالکراوانی ناوچەکە دەڵێن هەموو ئەوانەی کە ئەنفاڵ کراون لە بارزان هەموویان وەک براو باوکی ئێمە وان دەڵێن پێویست ناکات پشکنینیان بۆ بکرێن بۆ ئەوەی بزانن کامە کوڕی کێیە یا باوکی کێیە تەنها ئەوە بزانین کەئەنفاڵکراوانی دەڤەری بارزانن بەسە.