لەگەڵ سەبەتەی خۆراک، مریشکی بەستوو و هێلکە بە هەرزانتر لە بازاڕ بە هاووڵاتییان دەفرۆشێت
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ماوەی ڕابردوو ڕاگەیاند کە بۆ مانگی ڕەمەزان مریشکی بەستوو و هێلکە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی ناوبراو دوا بڕیاری خۆی دا کە ناتوانن مریشک و هێلکە بێ بەرامبەر دابەش بکەن، بەڵام پێشنیازکراوە بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ دابەشی سەر هاووڵاتییان بکرێت .
ئەسیر داود وەزیری بازرگانی عێراق مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند کە پێشنیازێک کراوە بۆ زیادکردنی مریشک و هێلکە بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان، بەڵام ئەمڕۆ شەممە 25 ی شوباتی 2023 هەر وەکوو سەرچاوەیەک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی بازرگانی ئەم بڕیارە ڕەت کراوەتەوە و لە جیاتی ئەوە پێشنیازکراوە کە مریشک و هێلکە بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ دابەشی سەر هاووڵاتییان بکرێت و لەم هەفتەیە نرخەکەی دیار دەکرێت .

































































