مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە هەر پێنج ناحیەی سنووری قەزای مێرگەسۆر بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی لێ نییە، ئەمەش گرفتێکی زۆری بۆ دروست کردووین.
رێبەر محەمەد، بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، گوتیشی:” نەبوونی کرێکاری پێویست بەشێوەیەکی گشتی گرفتی بۆ دروست کردووین و ناتوانیین بە باشترین شێوە پارێزگاری لە ژینگەی خۆمان بکەین و هەروەک دەزانین کە دەڤەری بارزان رووبەرێكی بەرفراوانی دارستان و سروشتی هەیە ناتوانین لە کاتێکی کەم دەستمان بەهەموو شوێنێکدا بگات و پارێزگاری لە سروشت بکەین، پێویستە هەموو ناحییەکی قەزاکەمان بنکەیەکی پۆلیسی دارستان لێبێت، ئەمەش تارادەیەکی زۆر کاری ئێمەش ئاسان دەکات.