پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 811 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی: سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بە بەراورد بە کۆتای هەفتەی رابردوو مسقاڵەكانی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 468 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 430 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410. هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 351 هەزار دینارە.