زاری كرمانجی :
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كاتژمێر 2 و 30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25 ـ 2 ـ 2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری رێختەر لە نێوان هەولێر – موسڵا روویدا و لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان یش هەستى پێكراوه.
ههروهها دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، بڵاویكردەوە، بومەلەرزەكە لە دووریی 8.2 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی حەزەری پارێزگای موسڵ روویداوە و لە هەولێر و دهۆك هەستی پێكراوە.