زاری كرمانجی – چۆمان:
لە سنووری قەزای چۆمانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ دوو بەنزینخانە سزا دران .
سوارە ئەكرەم قایمقامی قەزای چۆمان بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لیژنەی چاودێری كردنی سووتەمەنی و بەنزینخانەكانمان هەیە لە قایمقامیەت، بەهۆی هەبوون و فڕۆشتنی بەنزینی خراپ و كوالێت نزم، دوو بەنزینخانە سزا دراون “.
قایمقامی چۆمان، دەڵێت:” لیژنەكان ماوەی چەند رۆژ جارێك سەردانی بەنزینخانەكان دەكەن و نمونەی بەنزین وەردەگرن، دووای پشكنین و بە گوێرەی ئەو كوالێت و ستاندارتانەی هەیە ئەگەر گونجاو نەبوو ئەوا بێگومان سزا دەدرێن” .
لە سنووری قەزای چۆمان، نزیكەی 15 بەنزینخانە بوونی هەیە، ئەوانەی مۆڵەتیی فەرمیان هەیە تەنها چوار بەنزینخانەی لێ یە.