فریاد ئیروانی
18ی شوبات یاد ڕۆژی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی (یەكێتی قوتابییانی كوردستان) و (یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) بوو.
كە ڕۆڵی پێشەنگیان هەبووە لە پێگەیاندنی سەركردە و كادیری بەتوانا بۆ شۆڕش و پارتی. كە لە ساڵی 1953 لە كۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بریاری دامەزراندنیان درا، لە كاتێكدا 70 ساڵ بەسەر تەمەنی ئەو دوو رێكخراوە تێپەردەبێت، بەدرێژایی ئەو ماوەیە، مێژووێكی پر لە سەروەرییان لە كاری رێكخراوەییان تۆمار كردووە، هەمیشە لە هەموو سەردەم و قۆناغێك خۆی گونجاندووە، بەردەوام لە نوێبونەوەدان، یەكێتی قوتابییانی كورستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە خەباتی ڕابردووی نەپساوەیان لە رێچكەی تێكۆشانی نیشتمانی و نەتەوەیی و پیشەیی و خزمەتكردنی قوتابییان و لاوانی كوردستان، سڵیان نەكردۆتەوە و بەردەوام پێشەنگ بوونە و باجی پێشەنگیشان خوێنی بژاردەی سەركردە و كادرانیان بووە، هاوكات لە ڕەوتی كاری خۆیاندا هەمیشە پێشەنگ بوونە لە نوێنەرایەتی كردنی قوتابییان و لاوان بۆ بەرگریكردن و داكۆكیكردن لە ماف و ویست و ئازادیەكان و بەرزڕاگرتنی پیرۆزیی ناوەندەكانی خوێندن و شكۆی قوتابییان.
یەكێتی قوتابییانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، وەك چۆن لە ڕابردوو، لە كاتی نەهامەتی و زوڵمی داگیركەران، لەسەنگەری بەرگری دابوونە، لە پێویستیی قۆناغەكە بۆ هێزی لاوان، مێژوویەكی پڕ سەروەرییان هەبووە و لە پەسەندكردنی ئەو ڕۆڵە مەزنە، بارزانی نەمر فەرموویەتی “قوتابییان سەری ڕمن لە هەموو شۆڕش و راپەڕینێكدا” و”لاوان شورەی پۆڵایین بۆ پاراستنی كوردستان” لە روانگەی ئەوەی هەمیشە بە ئەركی سەرشانیان بەرامبەر میللەتەكەیان هەڵساون، لە ئێستاشدا توانیویانە خەباتی ئەمڕۆی مەدەنی و كاری ئازادی جەماوەریی و پیشەیی مەیدانی زانكۆ و پەیمانگە و قوتابخانەكان بە دوێنێوە گرێبدەن و بیكەنە ڕێچكەیەكی نەپساوەی بەردەوام، فێربوون و خوێندن و زانست بە خەبات و تێكۆشان ببەستنەوە، كە دڵنیاین لە داهاتووشدا بەو جۆش و خرۆشەوە بەردەوام دەبن.
تەجروبەی كاركردنی یەكێتی قوتابییانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە مێژووی كاری سیاسی و رێكخراوەیی كوردستاندا نموونەیەكی بەرچاوە، نموونەیەكە شایانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و هەڵسەنگاندنە، كە بەردەوام بە بیری تازە، بە میكانیزمی تازە، بە توانای لەبن نەهاتووی قوتابییان و لاوانی كوردستان، پلانەكانیان بۆ داهاتوو دابڕێژن و جیلێكی تێگەیشتوو بۆ ئەو سەردەمانە ئامادە بكەن، كە لە ئاستی ئەو داهاتووە پڕشنگدارە دابن كە لە پێشیانە، بەردەوام سوود لە توانای قوتابییان و لاوانی كچ ببینن و هێزە شاراوە و تاقینەكراوەكەی قوتابییان و لاوانی كچ كە نیوەی زیاتری ژمارەی قوتابییان و لاوانی كوردستان پێكدەهێنن، بە سەدان كادیر و سەركردەی قاڵبووی خەبات و تێكۆشان بە بیری كوردایەتی لە رووی ئیداری و حزبی پێشكەش كردووە، وزە و توانای قوتابییان و لاوانی كوردستان لە ریزەكانیان رەنگدەداتەوە و ئۆرگانەكانیان پڕن لە كەسانی لێهاتوو و ئامادە، هاوكات بە بەردەوامی شوێنی كچانی زیرەك و ئاست بەرزی زانستی و بەهرەمەندبن و بتوانن رۆڵی خۆیان ببینن، لە ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكانیان بەردەوامن لە پێگەیاندنی ئەم نەوەیە، لەسەر خۆشویستنی كوردستان و ئینتما و پابەندبوون بە خاك و نیشتمان ئەركێكی پیرۆزن و لەم بوارەشدا قوتابی و پێشمەرگەی ئەو رێگایە بن كە رابەر و پێشەوامان جەنابی سەرۆك (مەسعود بارزانی) ئاڵا هەڵگریەتی و تاگەیشتن بەدوا قۆناخمان سەرەڕای هەر سەختی و ناخۆشییەك، لەژێر رۆشنایی پەیام و تێڕوانینی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مێژووی پڕ لە سەرووی هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتابییان و لاوان جگە لە باگڕاوندە مێژووییەكەی كە جەنابی سەرۆك بارزانی بە “قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمانپەروەرانی” شوپهاندووە.
هەمیشە بەرز و پیرۆزبێت یادە پرشكۆكەی 18ی شوبات ساڵرۆژی دامەزراندنی هەردوو قوتابخانەی كۆڵنەدان و پێگەیاندنی نیشتمانپەروەران….