زاری كرمانجی – بارزان:
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی قوتابییان و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانكۆی دهۆك، سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد و لە لایەن خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و لێژنەی پێشوازی مەزاری نەمران پێشوازیان لێکرا.
قوتابییان و مامۆستایان لەسەر مەزاری نەمران باسییان لە خەبات و قوربانیدانی بارزانی نەمر و ئیدریسی هەمیشە لە یاد كرد و سۆز و پەیمانیشیان بۆ ئەو ڕیبازە پیرۆزە دووپات كردەوە”.





































































