زاری كرمانجی -سۆران:
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان له شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە، بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ركرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (22ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، “ساڵانە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان ئامارێك بڵاودەكاتەوە بۆ سەرجەم بانكە بازرگانیەكان، كە فۆڕمێكی تایبەتە بە ئامادەبوونی خانەنشینان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان لە مانگی یەكی هەموو ساڵێك.”
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: رۆژی چوارشەممە 22/2/2023، لەسەرجەم ئەو بانكە بازرگانییانەی كە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكەن، لیژنەیەك لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینەوە دانرا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكان، كە پێكهاتبوون لە 3 فەرمانبەر لە هەر بانكێك، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی مووچەخۆرانی خانەنشینەوە بەشێوەیەكی كاتی قەرەباڵغی لەدابەش كردنی مووچە لە چەند بانكێكی شاری هەولێر دروست بوو.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “دوای ئەوەی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین و بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانیەكانەوە ژمارەی لیژنەكان زیاد كران و كێشەكە چارەسەر كرا.”