“بەهۆی زاڵبوونی داب و نەریت هێشتا ژن کوشتن بەردەوامی هەیە
محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
زەهرا عەلی ئەحمەد، چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرپرسی رێكخستنی ئەنجوومەنی شێخانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، لە دیدارێكی زاری كرمانجی قسە لەسەر دۆخی ئازادی ژنان و كاروچالاكیەكانی ئەنجوومەنەكەیان دەكات و رایدەگەیەنێت” سنووری ئەنجومەنی ئافرەتانی شێخان، خۆی لەشەش ناوەند دەبینێتەوە سەرەراِی قەیرانی دارایی لەم چەند ساڵەی دوای كادیرەكانی ئەنجوومەن و ناوەندەكان رۆڵی كارایان هەبووە لە بەرەوپێشڤەچوونی رەوشی ئازادی ژنان لەسەرجەم كایەكانی ژیان، ئەمەش هۆكاربووە ئێستا ژمارەیەك ئافرەت لەرێگەی سازدانی خولی جۆراو جۆر ببنە خاوەن كاری سەربەخۆ”.
ئەو چالاكوانە پێشی وایە لەزۆربەی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دۆخی ئازادی و مافی ئافرەت وەك پێویست نیە، وەك باسی لێوە دەكات” ئەوەی روونە لە باشووری كوردستان تاڕادەیەكی باش ئازادی بە ئافرەت دراوە، بەڵام لەناوچەیەك و شارێك جیاوازی ئەم ئازادییە بوونی هەیە هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ داب و نەریت كە هێشتا بەسەر زۆرێك لە خێزانی كوردستان زاڵە، تا ئێستاش عەشیرەتگەری رۆڵ دەبینێت و هۆكاربووە چەندین ئافرەت بەشێوازی جیاواز بكوژرێن، رێكخراوەكانی تایبەت بە مێنیە زۆرن لە كوردستان كاری جددی لەسەر دۆخی ئافرەتان بكەن بۆ ئەوەی مافی زیاتر بەدەست بێنین”.
زەهرا بەرواری، روونیشی دەكاتەوە كابینەی نۆیەم هەوڵی باشی داوە لە پشكداری پێكردنی ئافرەتان لەنێو دامەزراوەكانی دا، زیاتر گووتی” بەدرێژای كابینەكانی حكوومەتی هەرێم كوردستان تا ئێتسا رێژەیەكی بەرچاوی ئافرەت لە وەزارەت و دەستە جیاوازەكان پۆستیان پێداروە و زۆربەی زۆری ئەو ئافرەتانە لە كارەكانی خۆیان سەركەوتوبوونە، كابینەی نۆیەم بەسەرۆكایەتی مەسرو بارزانی، زیاتر گرنگی بە رەوشی ژنان داوە و ئەمەش جێگای دڵخۆشی ئێمەی ئافرەتە داواش دەكەین پشكداری زیاتر هەبێت و یەكسانی جێندەری لەنێو هەموو دامەزراوەكان رەچاو بكرێت، چونكە ئافرەتی كورد بە درێژای مێژوو شان بەشانی پیاو بەشداربووە لە شۆڕشەكان و كایە جیاوازەكانی حكومڕانی.