پشتیوان كەریم-چۆمان:
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە ماوەی رابردوو، دكتۆر ئەحمەد خەلیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بەهۆكاری تایبەت و نەخۆشی، دەست لە كاركێشانەوەی پێشكەش كرد و دووای لێكۆڵینەوە و بەدوواداچوون، دەست لە كاركێشانەوەی پەسەند كرا و رەزامەندی لەسەردرا .
د. ئەحمەد حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، ئاشكراشی كرد:” بۆ پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان، دووای پێشكەش كردنی چەند سیڤیەك، بە هەماهەنگی قایمقامی چۆمان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بڕیاردا بەدانانی د. ” محەمەد جەبار ” وەك بەرێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان بەوەكالەت”.