زاری كرمانجی – سۆران:
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەك بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت، دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت لەسەرتاسەری عێراق وەستاوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، لە هەرێمی كوردستان هەریەك لە نووسینگەی پاسپۆرتی یەك، پاسپۆرتی دووی دەورووبەر، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیە، بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسەپۆرت تەنها رێكاری مامەڵەكانیان ئەنجام دەدرێت روون نییە كە كەی پاسپۆرتیان پێدەدرێتەوە.
ئەمەلەكاتێك دایە، ماوەی چەند مانگێگە گرفت لەنەمان و كەمی دەفتەری پاسپۆرت هەیە، بۆیە تەنها بۆ حاڵەتی گەشتی حەج و عەمڕە و پشكنینی پزیشكی نەبێت پاسپۆرتیان بۆ نوێ دەكرێتەوە یاخود پاسەپۆرتیان پێ دەدرێت، لە ماوەی رابردووش پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵاتی كرد مەگەڕێنەوە بۆ هەرێم بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرت”.