پشتیوان كریم -سۆران:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهاتووە و هەریەك لە تمەن دابەزینی زیاتر و دۆلاریش بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە .
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بە 153،250 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن 950 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بە لیرەی توركی 1888 مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بە 106دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بە 8,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .