تایبەت بە زاری كرمانجی:
لە دووای ئەنجامدانی كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی ستافێكی نوێ، گۆڕانكاری لە تەواوی لقەكان كراوە و لەم دووایانەشدا گۆڕانكارییەكان سنووری سۆرانیشی گرتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە زاری كرمانجی راگەیاند:” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆڕانكاری لە پۆستی بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران دەكرێت، بەهرام عەریف یاسین وەك بەرپرسی نوێی لقی 10 لە شوێنی عەبدولواحید رواندزی دەست بە كار دەبێت.
ئەو سەرچاوە گووتیشی:” تا ئێستا دیار نییە عەبدولواحید رواندزی كام پۆستی پێدەدرێت و لە داهاتوودا بڕیاری لێ دەدرێت .
ئەم گۆڕانكارییە لە كاتێكدایە، لە رۆژانی رابردوو، گۆڕانكاری لە پۆستی لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی و فەرماندەی فەرماندەی هەڵگۆرد كرا، بەشێوەیەك حەسەن حەدۆ بەرپرسی لقی 26ی گوڵان وەك فەرماندەی فەرماندەی هەڵگۆرد دانرا و كرمانج عزەت وەك بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی لە شوێنی دەست بەكار بوو.