پشتیوان كەریم سۆران :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پرێسكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” لە سەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمانكردن بە هەڵمەتێكی یەك هەفتەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكارییەكان بۆ لێقەوماوانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، هەروەك نەریتی هەمیشەیی خەڵكی ئیدارەی سۆران زۆر بەگەرمی بەدەم ئەم بانگەوەزەوە هاتن.
هەڵگورد شێخ نەجیب، ئاماری كۆمەك و هاوكارییەكانی خستەڕوو كە لە سنووری قەزاو ناحییەكانی ئیدارەی سۆران كۆكراونەتەوەو گووتی: ” زیاتر لە 924 كارتۆن كەل و پەل و پێداویستی ماڵا كۆكراوەتەوە، هەروەها جل و بەرگ و پێڵاو حەفت هەزار و 100 پارچە، خواردەمەنی 62 هەزار 820 كلیۆ كۆكراوەتەوە و قوماش و رایەخ نزیكەی هەزار مەتر كۆكراوەتەوە، هەروەها پارەی كۆكراوە بریتی بووە لە 280 ملیۆن دینار، لە قەزای ناوەندی سۆران 130 ملیۆن 770 هەزار دینار، لەقەزای مێرگەسۆر 103 ملیۆن و لەقەزای چۆمان 20 ملیۆن و 500 هەزار دینار، لە قەزای رواندز 15 ملیۆن و 458 هەزار دینار، لەقەزای سیدەكانیش پێنج ملیۆن و 320 هەزار دینار بووە”.
ئاشكراشی كرد: ” كۆی پارەكە لەسەر هەژمار بانكی دانراوە بۆ زیان لێكەوتووان، لەگەڵ رێكخراوەكانی كوردستان دەزگای خێرخوازی لە سەر هبَلین بەهەماهەنگی لیژنەیەك تایبەت دەكرێن كەل و پەلەكان رەوانەی شوێنەكە دەكرێت، دەستخۆشی بۆ گشت دام و دەزگا و رێكخرا و چالاكوانانی خۆبەخش كە لەم هەڵمەتانە بەشداربوون.