محەممەد مەحموود – رواندز:
مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی رواندز ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرگرت و بوونە یەکەم پەروەردەی سنووری ئیدارەی سۆران و دووەمی سەر کوردستان کەوا دەستیان کرد بە دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو.
چنوور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە سنووری پەروەردەی رواندز شـایستە داراییەکانـی مامۆستـایـانـی وانـەبـێژ دابەشکرا”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز گووتیشی” شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، هی مانگی(۱)ی ئەمساڵ بوو، پێویستیش بوو خودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بۆ مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ”.