زاری كرمانجی- سۆران:
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
فەرمانی یەکەم:
لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارماندا بە:
راسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
فەرمانی دووەم:
بۆ گشت وەزارەتەکان
بابەت/ گرنگیدان بە زمانی کوردی
پشت بەست بە یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (٦)ی ٢٠١٤، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە، فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان و رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، بەپێی حوکمەکانی یاسای ئاماژەپێدراوی سەرەوە.
هەروەها لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.