سۆران سرێشمەیی – سۆران:
بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” دوای کردنەوەی تێبینەرایەتی مەسیحیەکان لە ئیدارەی سۆران و پێشنیارکردنی چەند کەسێک و پێشکەشکردنی سیڤی لە رێگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناردنیان بۆ وەزارەتی ئەوقاف، دواجار لەسەر بنەمای شیاوی و شایستەیی” ئەمیر مروکیل لازار” وەک تێبینەری تێبینەرایەتی کاروباری مەسیحیەکان دیاری کراو لەماوەیەکی کەمدا دەست بەکار دەبێت.”
د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سۆران، ئاشکراشی کرد:” بە کردنەوەی تێبینەرایەتی مەسیحیەکان، پەیڕەوانی ئەم ئاینە دەتوانن کاروباری کارگێڕی و ئۆڵی خۆیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەشی مەسیحیەکان راپەڕێنن، جگە لەمەش دەمانەوێت بە کردەیی پرسی پێکەوە ژیان لەو دەڤەرە پتر بەرەو پێشەوە ببەین.”
