مافناس سەنار شێرۆكی
لە پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە (۹)ی ساڵی (۲۰۱۰) كەتایبەت بوو بەجێبەجێكردن و بەركاركردنی یاسای ژمارە ( ۱)ی ساڵی ( ۲۰۱۰) ی پاراستنی بەكاربەری فیدڕاڵ دەركرا، لەبەرواری ( 16-8-2010) لە رۆژنامەی (وقائع كوردستان) بڵاوكرایەوە، بەپێی یاساكە دەبووایە دوای تێپەڕببونی یەك مانگ بەسەر بڵاوكردنەوەی، دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت، ئەنجوومەنی پاراستنی بەكاربەریش دابمەزرابووایە، بەمەش دەكرا رێگری لە هەموو ئەو كارە نایاساییانە بكرێت، كە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە سنووری سلێمانی بە تایبەتی مافی بە كار بەر پێشەل دەكرێت.
گووتیشی: ” لە ماددەی (6) لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2010ی عێراق، یاسای پاراستنی بەكاربەر، مافەكانی بەكاربەری لە گەیشتنی كاڵا و خۆراكی نوێ و تەندروست رێك خستووە، لە ماددەكانی (7 و 8 و 9) ئەركەكانی بازرگان و فرۆشیارانی دیاریكردووە لەسەر بە دوورگرتنیان لە فرت و فێڵ و گۆڕینی مێژووی دروستكردن و گۆڕانكاری كردن لەو كاڵایانە و شاردنەوەی زانیاری لە بەكاربەران لە (15) خاڵدا ئاماژەی پێ كردوون. لەبارەی سزاكانیش، ماددەی 10 لە هەمان یاسا، سێ جۆر سزای دیاری كردووە:
یەكەم. بەندكردن بۆ ماوەی كەمتر نەبێت لە سێ مانگ یان پێبژاردن كەمتر نەبێت لە یەك ملیۆن دینار یان بە هەردوو سزاكە: لە بڕگەی یەكەمدا هاتووە: سزا دەدرێت ئەو بازرگان و بەرهەم هێن و هاوردەكار و فرۆشیارەی پێچەوانەی حوكمەكانی ماددەی نۆیەم لەم یاسایە بجووڵێتەوە، بەو سزایەی سەرەوە.
حوكمەكانی ماددەی نۆیەم خۆی بریتین لە: 1. ئەگەر فرت و فیڵ و ساختەكاری و شاردنەوەی راستی دەربارەی ئەو ماددانە بخاتە ڕوو.
- ئەگەر هێز بەرامبەر لیژنەكانی چاودێری بەكار بهێنێت، یان رێگری بكات لە پشكنین بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانی یان بە هەر شێوەیەك بەربەستی بۆ دروست بكات.
- ئەگەر كەل و پەل و خزمەتگوزاری پێچەوانەی سیستم و ئادابی گشتی بەرهەمبهێنێت یان بفرۆشێت یان نماییشی بكات بۆ فرۆشتن یان رێكلامی بۆ بكات.
- فرۆشتن و بەرهەمهێنان و خستنەڕوو و رێكلامكردن بۆ هەر كاڵایەك كە لەنێو زەرفێكی بێ زانیاریدان یان مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونی لەسەر نەنووسرابێت.
- ئەگەر مێژووی بەسەر چوون بگۆڕێت یان لاببات یان بیشارێتەوە یان بیشێوێنێت.
- ئەگەر كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دووبارە لەنێو بەرگی دیكەدا بفرۆشێت و دووبارە بیخاتەوە نێو بەرگێكی نوێ بە مێژووێكی نوێوە.
دووەم. بەندكردن بۆ ماوەیەك زیاتر نەبێت لە سێ مانگ یان پێبژاردن لە 100 هەزار دینار كەمتر نەبێت و لە یەك ملیۆن دینار زیاتر نەبێت. هەر كەسێك پێچەوانەی یاسای ماددەكانی (7-8) رەفتار بكات. كە بریتین لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی بازرگان و فرۆشیاران. كە زیاتر رێكارە ئیدارییەكان دەگرێتەوە وەك هەڵواسینی ناوی بازرگانی و پاراستنی تۆمارەكان و دڵنیابوونەوە لە تایبەتمەندییەكانی كاڵا و خزمەتگوزارییەكانی بەردەستیان و رێكلامكردن و خستنەڕووی تایبەتمەندی پێچەوانەی تایبەتمەندی كاڵاكە. لەگەڵ پێشێلكردنی مافەكانی بەكاربەر.
پێم وایە نە كارا كردنەوەی ئەم یاسایە نە دامەزراندنی ئەو یاسایە وەكوو خۆی نەچوونەتە باری جێبە جێكردنەوە، بەڵكوو تەنیا بە جێبە جێكردنی چەند سزایەكی كەم قەناعەت كراوە، ئەوەش هۆكارێكە كە نەتوانرێت وەكوو پێویست ئەو دیاردەیە كۆنترۆڵ بكرێت لە لایەكی ترەوە قۆرخكاری یەكەكی تر لەو كێشانەیە كە ئەو بابەتەی زەقتر كردووە و ئەوەش بە هۆكاری ئەوەی كە نەتوانراوە بارودۆخەكی جێگیر لەو ستوورە دابنرێت. یاساكان تاوەكوو ئێستا كەلێن و كەلەبەری زۆریان تێدان كە دەبیت بە پێی بارودۆخی ئێستادا هەموار بكرێن.