زاری کرمانجی – خەلیفان:
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە مۆلیدەی کێلگەیەکی پەلەوەر لە گوندی شارسینە لە دۆڵی ئالانەی خەلیفان، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان، دەرچوو بۆ شوێنی رووداو توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و رێگری لەزیاد بوونی بکەن.
مقەدەم بەیار محێدین گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشکراشی کرد:”
بە پێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان توانرا تەواوی مریشکەکانی گێلگەکە رزگاربکرێن لە سووتان.
گووتیشی:” هۆکاری رووداوەکە لێچوونی رێژەیەکی زۆری گاز بوو لە ئەنجامی شۆرتی کارەبایی ئاگرەکە دروست بووە، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نە بووە”.