محەممەد مەحموود – رواندز:
بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی خانشینی شارستانی دابەشدەکرێت و هەر خانەنشینێک خۆی ئامادە نەبێت مووچەی پێ نادرێت “.
هۆشمەند رەسووڵ، بەڕێوەبەری بانکی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” سبەی مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت، پێویستە خانەنشین خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، لەسەر هۆکاری ئەوەی بۆچی دەبێت خانەنشین خۆی ئامادەبێت و کەسێک گەر بریکاری بێت ناتوانێت مووچەکەی بۆ وەرگرێت ؟ هۆشمەند رەسووڵ ، گووتی ” بەپێی یاسا لەکاتی نوێبوونەوەی ساڵ و دابەشکردنی یەکەم مووچەی ساڵی نوێ پێویستە خودی خانەنشین خۆی بێت بۆ بانک بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، بریکارناتوانێت پارەکەی لە جیاتی وەربگرێت ، ئەمە بۆ وارسی شەهیدانیش وایە، تەنها لە مانگی یەک خانەنشین دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی”.
لێمان پرسی گەر خانەنشینێک نەتوانێت بێتە بانک و تەندروستی باش نەبێت و لەسەر جێگا کەوتبێت ئەوان چۆن دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن؟ لەوەڵامدا بەڕێوەبەری بانکی رواندز گووتی ” ئێمە بۆئەوەش دەتوانین هاوکاربین هەرچەندە بەپێی یاسا دەبێت تەواوی خانەنشینان مووچەی مانگی یەک لە بانک وەربگرن و خۆیان ئامادەبن، بۆئەمەش بانکی رواندز دەتوانێت فارمانبەرێکی خۆی بنێرێتە ماڵی ئەو خانەنشینەی کەوا لەسەر جێگا کەوتووە یان ناتوانێ بێتە بانک، گەر کەسێکیش لەناو ئۆتۆمبێل بێت توانای هاتنەخواری نەبێت بۆبانک دەچین لە ناو ئۆتۆمبێل وەک کارئاسانییەک پەنجە مۆری پێ دەکەین”.