محەممەد مەحموود- سۆران :
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بەڵێن دەدات بەنزینی کوالێتی خراپ لە ئیدارەی سۆران کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتییان نەکەوێت.
ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” بەنزینی کوالێتی خراپ لە تەواوی ئیدارەی سۆران کۆنترۆڵ دەکرێت و خەلیفان خاڵی دەست پێک و تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە.
زیاتر گوتی ” زیادبوونی بەنزینی تێکەڵەی بێ کوالێتی لە تەواوی کوردستان و ئیدارەی سۆران رووی لە زیاد بوونە، بەڵام ئەو بابەتە لە تەواوی ئیدارەی سۆران کۆنترۆڵ دەکەین، نابێت چی تر بە بیانووی هەرزانی لە نرخ بەنزینی کوالێتی خراپ بفرۆشریت و زیان بە هاووڵاتییان بگات “.
ئەمیر سەلیم، گوتیشی ” ماوە بە ماوە پشکنین و پێبژاردنی پارە نەچارەسەرەو نەسوودی هەیە بۆ هاونیشتمانیانمان، بۆیە لێرە بە دواوە تەنها پێبژاردنی پارە نابێت، بەڵکو گەرانەوەی سووتەمەنی خراپ و داخراوی وێستگەو لێدانی لافیتە دەبێت”.
لە کۆتایی قسەکانی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران گوتی” بەداخەوە لە بەشێکی پشکنینەکانی بەنزینی وێستگەکانی ئیدارەی سۆران رێژەی دەرچوون لە پشکنینەکان ٢٠٪ بووە.