سەردار قازی ـ سۆران:
دوێنى یەکشەممە تیپی تۆپی پێی یانەی سۆران، یەکەمین یەکەی مەشق و راهێنانى لەژێر سەرپەرشتی رەفیق سەعید ئەنجامدا، بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی نوێی خولی نایاب.
لەپێگەی فەرمی یانەکە یەکەمین گرێبەست بۆ وەرزی نوێی رکابەری بڵاوکرایەوە، ئەویش ناوەڕاستکارێکی پیشەگەری عەرەب ـە.
ئەحمەد سەلام، ناوەڕاستکاری وەرزی رابردووی سۆران، کە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد بەپشت بەستن زانیاریی پێگەی راگەیاندنی یانەکە، ئەم وەرزەش لەگەڵ سۆران بەردەوامی دەدات و سەرکردایەتی هێڵی ناوەندی یانەکەی پایتەختی شەهیدان دەکات.
لەماوەکانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر یانە لەسەر هێڵبوون بۆ دەستبەرکردنی تواناکانی ئەو ناوەڕاستکارە پیشەگەرە، بەڵام پێگەی راگەیاندنی یانەی سۆران دەڵێت” سەرکەوتوو بووین لەهێشتنەوەی ئەحمەد سەلام و ئەم وەرزەش لەگەڵمان دەمێنێتەوە.”