زاری كرمانجی – سۆران:
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی دەڤەری سۆران خاوەن چەندین شوێن و ناوچەی گەشتیارییە، بەڵام چەند پڕۆژەیەكی دیكەی گەشتیاری لە بەرنامە و پلانی داهاتووماندان، بۆ ئەوەی بتوانین لەم رووەوە زیاتر خزمەتگوزاری پێشكەش بكەین و كەشێكی خۆش بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین”.