محەممەد مەحموود- رواندز :
لە لۆفەکانی کاولۆکاني رواندز نامەمگەیەک دروستدەکرێت و شارەوانی رواندز نەمامەکان چاودێری دەکات و لەکاتی پێویست بەسەر دام و دەزگاکان دابەشدەکرێن.
نەجات مەجید، سەرۆکی شارەوانی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ زیاد کردنی رێژەی سەوزایی و دابین کردنی نەمام بۆ شوێنە پێویستەکان، وەک شارەوانی رواندز نامەمگەیەکی تایبەت لە لۆفەکانی کاولۆکان رواندز دروستدەکەین، تێیدا چەند جۆرە نەمامێک دەروێندرێن و چاودێری دەکرێن”.
نەجات مەجید، گووتیشی ” ئەو نەمام و دارانە دەدرێن بە دام و دەزگاکان بەمەبەستی چاندن و زیاد کردنی رێژەی سەوزایی لە سنووری شارەوانی رواندز”.