مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ژمارەیەکی زۆری گەنجانی دەڤەرەکە بەهرەی جیاوازیان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی توانای ماددی و چەند گرفتێكی دیكە، نەمانتوانیوە وەک پێویست یارمەتی دەریان بین و خزمەتیان بکەین.”
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، گوتیشی:” ئێمە کەموکوڕی زۆرمان هەیە و دواکاریمان زۆرە تا بتوانین پاڵپشتی گەنجانی ناوچەکەمان بکەین، بۆ نموونە هۆڵێکی کۆبوونەوەمان نییە بۆ پیشاندانانی تواناکانی ئەو لاوانە، هەروەها تاکە ناوەندی باڵاین تا ئێستا بێ بەشین لە یاریگەی گەورە، کە یاریگایەک نەبێت چۆن بتوانین یانەیەکی وەرزشی پێک بهێنین بۆ ئەو گەنجانەی توانایان هەیە و خۆیان لە وەرزشدا دەبیننەوە.