سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە سبەی سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەكان، ئەگەری بارینی بەفر زۆرە و پلەكانی گەرمی بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی شوبات، كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆی كەشوهەوا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
هاوکات دەربارەی کەشی سبەی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری هەرێم، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بۆ ئیدارەی سۆران، 13 پلەی سیلیزی دەبێت.