دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
دوێنێ یەکشەممە 19 ـی شوببات، لەمیانەی بەڕێوەچوونی گەڕی 19 ـی خولی نایاب سۆران بووە و میوانی پێشمەرگەی هەولێر 2-1 یارییەکەی پێدۆڕاند.
لەم یارییە سەرنجی فۆتۆگرافەران کەوتە سەر دیمەنێکی ناوازە، کاتێک باوکی یەکێک لە یاریزانەکانی سۆران لەسەر پەیژەکانی یاریگە بینرا و بەنەخۆشیەوە بۆ هاندانی رۆڵەکەی هاتبوو.
سەعدی باڵەکی، باوکی هاوگار سەعدی کاپتن و بەرگریکاری یانەی سۆران، دوێنێ لەسەر پەیژەکانی یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر لەپیرمام بینرا و بە ناساخییەوە هاتبوو بۆ هاندانی کوڕەکەی.
سەعدی باڵەکی؛ بەدەر لەهاوگار، فەرهەنگ و هۆگریشی بوونەتە یاریزان. فەرهەنگ یاریزانی پێشووی سۆران و سەرپەرشتیاری ئێستای یانەکەیە، هۆگر سەعدی ـیش یاریزانی یانەکانی سۆران، هەڵۆ و رواندز بووە ئێستا بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە.
دوێنێ و لەو یارییە گرنگە سۆران، سەعدی لەگەڵ هاوگار لەچەند گرتەیەک دەرکەوتوون، ئەوەی روونە سەعدی بەجەستەیەکی ماندووەوە هاتووە بۆ بینینی رۆڵەکەی و پاڵپشتیکردنی.