پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 844دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی: سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە دوێنێ مسقاڵەكانی زێڕ بڕی دەهەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24
بە 466هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 427 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 408 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 350 هەزار دینارە.