دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
دوێنێ یەکشەممە لەگەڕی 24 لیگا وەن، پاریس سانجێرمان و لیل بەیەک گەیشتن، سەرەنجام و بەزەحمەت یانەکەی پایتەخت 4 بە 3 بردیەوە، لەو یارییەدا و لە ماوەی چواردە خولەک نێیمار جۆنیۆر توانی گۆڵێک و ئاسیستێک تۆماربکات، دواتر و لەخولەکی 45 تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەو هۆیەوە یاریگەی جێهێشت و گۆڕانکاری پێکرا.
دوای یاریی تیمی پزیشكی پاریس سانجێرمان، دڵنیایی دا لەبارەی پێکانەکەی و، ئاماە بەوەدرا کە هیچ شكاویێک لە قاچی نێیماردا نییە و بەڵکو لەپاژنە پێیدا پێکراوە.
هەر دوای یارییەکە کریستۆڤەر گالیتێ، راهێنەری PSG دەریخست، کە نێیمار لەپاژنەیدا ئازاری هەیە و دیار نییە ماوەی دوورکەوتنەوەی.
بڕیارە لەم 48 كاتژمێردا پشكنینی رەنینی بۆ بكرێت و دواتر ماوەی دووركەوتنەوەكەی دیاریی دەكرێت.
رۆژنامەی ”لیكیپ“ نزیک لە یانە فەڕەنسییەکە مژدەی خۆشی بڵاوکردووەتەوە و دەریخستووە، کە چانسی بەشداریكردنی بەرانبەر بایرن میونشن لەمیانەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ دەبێت.
ئەم یارییە 17 رۆژی تر بەڕێوەدەچێت، واتە بەلایەنی کەمەوە دوورکەوتنەوەی نێیمار، 15 رۆژ درێژە دەکێشێت.