پشتیوان کریم -سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ دوو شەممە دراوەكان گۆڕانیان بەسەر داهاتووەو تمەن بەردەوامە لە دابەزین ودۆلاریش بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە .”
نرخی سەرجەم دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بە 154،000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن 930 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرەی توركی 1880 مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەن بەرومبەر بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 8,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,250دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .