محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
لەدوای بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ كەرتی گەشتوگوزار لە هەر چوار قەزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كاری جددی لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو بوژانەوە بچێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیداری سۆران رایدەگەیەنێت” بەمەبەستی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار لە ئیدارەكەمان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كودرستان، رایسپاردووین بۆ ئەوەی ماستەر پلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ بكرێت”.
بوونی ژمارەیەك تاڤگەو ناوچەی گەشتیاری لەهەر چوار قەزاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگەسۆر وایكردووە گەشتیارێكی زۆر لەناوخۆ دەروە روو لەم شوێنە گەشتیاریانە بكەن و ئەمەش هۆكاربووە بووژانەوەی ئابووری بەدوای خۆی بێنێت.