پشتیوان کەریم -سۆران:
بەپێی بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومەری هەرێمی کوردستان کەتێیدا هاتووە:” ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك په‌یج و له لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه له سعوودیه‌وه و ته‌نانه‌ت له كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هاووڵاتیانه‌وه ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی دابینكردنی ڤیزای ساڵانه بۆ حه‌ج و ڤیزای حه‌جی به شێوه‌ی تایبه‌ت یاخود حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو:” ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر كه به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت زیان به هاووڵاتییان بگه‌ێنن.
لە کۆتایی راگەێندراوەکەشدا هاتووە:” به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرسیار نییه له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه بێته رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌م جۆره هه‌وڵ بۆ حه‌ج كردن بده‌ن، ئێمه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پڕۆسه‌ی حه‌ج به‌رێگه‌ی دروست ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی تیروپشك و ناونووسینه‌وه هاووڵاتییان سه‌فه‌ر بكه‌ن چونكه له ساڵانی رابردوویشدا ئه‌م هه‌وڵانه هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنه به‌جێ بگه‌ینن كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد و پاره‌ی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه فه‌وتاوه.”