پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری ئاماری سۆران، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت: بەهۆی فراوانبوونی سنووری ئیدارەی سۆران هێنانەکایەوەی چەند قەزایەک چەند شوێنیکیش بڕیاری بەناحیەبوونی بۆ دەرچووە وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سۆران کە تاکە دامەزراوەین لە ناوچەکە کاردەکەین، لە داهاتوو پلانیش هەیە بەپێی پێویست لە چەند قەزایەک هۆبە یاخود بنکەی ئامار بکەینەوە .
حەیدەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاماری سۆران دەشڵێت: بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری تەواو کراوە سەرجەم هۆبە و بنکەکانیش لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سۆران کار دەکەن و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێـنەوە.”
































































