زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی بە 27 چەقۆ هاوژینەكەی كوشت، بەرەبەیانی ئەمڕۆش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوێنێ 18 ی شوباتی 2023، پیاوێك بە ناوی (م . و ) لە نێو بازاڕی قوشتەپە هاوژینەكەی كە ناوی (م. ع. و) دایە بەر چەقۆ و كوشتی، ئەمڕۆ سەرلەبەیانیش لە كۆمەڵگەی بنەسڵاو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوای ڕووداوەكە، پۆلیس بڵاوی كردەوە كە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و فەرمانی گرتن بۆ بكوژەكە دەرچووە، بۆ ڕۆژی دواتر بكوژەكە كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
بە پێی زانیارییەكان ماوەی چەند ڕۆژێك دەبێت ئەو دوو هاوسەر لێكجیابوونەتەوە و بەڵام كێشەی نێوان بەردەوام بووە .