مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
دوای ئەوەی لە چەند شارێکی باکور و رۆژئاوای کوردستان چەند بومەلەرزەیەک روویاندا بەو هۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و سەدان هەزاریش بریندار بوون و چەندین ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون بەو هۆیەوە لە تەواوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کۆمەکو هاوکاری بۆ ئەو مەبەستە کۆکرایەوە، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی سۆران، لە نزیکەی دووسەت مزگەوتی ئیدارەی سۆران زیاتر لە سەد و چواردە ملیۆن دینار کۆ کرایەوە، هاوکات تەنیا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بری پارهی كۆ كراوه له مهزگهوتهكانی ئەو سنوورە، 16,154,500 ,
شازدە ملیۆن و سەدو پەنجاوچوار هەزارو پێنج سەد دینار.