دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
دوو بردنەوە لەسەر یەک کێرڤێکی بەرزی خستووەتە ناخی جەنگاوەرانی رەفیق سەعید، کە ئەوسەری تونێلەکە بۆیان بردنەوەی نازناوی خولی نایاب بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕی 19 ـی خولی نایاب بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر 2:30 ـی دوانیوەڕۆ، لەسەر یاریگەی خۆی لەپیرمام پێشمەرگەی هەولێر پێشوازی لەسۆران دەکات.
لەیاریی چوون هەردوو یانە لەنێو سۆران یەکسانبوونە، ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە شەڕی هەڵکشان بۆ پلە کانی پێشەوەی ریزبەندییە.
سۆران لە 17 یاریی رابردوو 24 خاڵی کۆکردووەتەوە و لەپلەی حەوتەمی ریزبەندە، تەنها 4 خاڵ لە ئاراراتی پێشەنگ دوورە.
پێشمەرگەی هەولێر، لە هەمان ژمارەی خاوەنی 27 خاڵە و یەک هەنگاو لەپێشەنگی ریزبەند دوورە.
پێش ئەم یارییە گومان لەبەشداریکردنی سێ یاریزانی سۆران هەیە، ئەوانیش پێکهاتوون لە (ئاراز ئەنوەر، رێزدار وەلی و وەزاح مالیک) ـن. کە رەنگە پێکان نەهێڵێت لەم یارییە چارەنووسازەکەی یانەکەیان ئامادەبن.