زاری كرمانجی- سۆران:
شارەوانی سۆران راسپێردراوە بۆ ئەوەی زەوی بۆ بازاڕگەی كرێن و فڕۆشتنی چەك تەرخان بكات.
یاریدەدەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند ” دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا كڕین و فرۆشتنی چەك لە كوردستان رێكبخرێت و كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی بۆ ئەم بابەتە خرانەڕوو، لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش رێكاری پێویست گیراوەتەبەر”.
حەكیم تێلی، زیاتر گووتی ” لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ لێژنەی كاروباری ناوەخۆ بڕیار درا، نووسراوێك ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران بكرێت، تا زەوی پێویست بۆ ئەم بابەتە و بە پێی رێنمایی و مەرجەكان تەرخان بكرێت، بۆ ئەوەی بە پشت بەستن بە رێنماییەكان بازاڕێكی مۆدێرنی كڕین و فرۆشتنی چەك دروست بكرێت”