محەممەد مەحموود- سۆران :
لە ناو سەنتەری شاری هەولێر لە سەرەتای ئەو مانگەوە غازی ماڵان بۆتە کۆبۆن و سەرەتای مانگی داهاتووش لە ئێدارەی سۆران شێوازی کۆبۆن دەچێتە واری جێبەجێکردن.
نەبەز فەقێ عەوڵڵا، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی سووتەمەنی لە دەرەوەی پارێزگای هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی کەمی غازی ماڵان و دابەشکردنی بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر ماڵان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سەرەتای مانگی ١٠ غازی ماڵان بەشێوەی کۆبۆن دابەشدەکرێت، بۆئەمەش کۆبۆنێکی تایبەت لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک دەدرێت بەهاووڵاتییان و مۆرێکی تایبەتی لێدەرێت لەکاتی گۆڕینەوەی هەر بوتلێکی غاز.”
نەبەز فەقێ ، گووتیشی” بۆ هەر ماڵێک لەماوەی مانگێک دەتوانێت دوو قەنینەی غاز بگۆڕێتەوە، بەمەش گرفتی کەمی غاز کە زۆرجار دروست دەبێت چارەسەر دەکرێت، لە ناوسەنتەری شاری هەولێر لەسەرەتای مانگی ٩ کار بەو سیستەمە کراوەو سەرکەوتوو بووە”.