وەرزش ـ زاری كرمانجی:
یارییەكانی گەڕی 14 خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان درێژەیان هەیە و ئەمڕۆ دێربی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەچێت.
كاتژمێر 2:30 ـی دوانیوەڕۆ رواندز و هەڵۆ، لەسەر یاریگەی سۆران رووبەڕووی یەك دەبنەوە، لەئێستادا دۆخی یانەی رواندز لەهەڵۆكانی بارزان باشترە و ئەنجامەكانی ئەم دواییانەی هەردوولا گەواهین بۆ زانیارییەكان.
رواندز، لە 12 یاریی خاوەنی 10 خاڵە لەپلەی شازدەی ریزبەندییە، دواین 4 یاریی 6 خاڵی كۆكزدووەتەوە و هیچ شكستێكی نییە.
لەبەرابنەردا یانەی هەڵۆ لە 10 یاریی 11 خاڵی هەیە، لەدوا 5 گەڕ هیچ خاڵێكی كۆنەكردووەتەوە و ئاستی یانەكە بەردەوام لە داكشانە، هەفتەی رابردووش یاریی یانەكە بەرانبەر رانیە دواخراوە و تا ئێستا چارەنووسی دیارنییە.
ئەم یارییە شەڕی دەربازبوونە لەناوچەی دابەزین و هەردوو یانە جڵەویان بۆ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەكەیە.