شەهلا رەشید- سۆران
چپسی پەتاتەی بە خراپتیرین خواردن بۆ منداڵان هەژمار دەكات.
بەپێی ئەو توێژینەوە ناوەندە زانستییەی ئەنجامدراوە لەلایەن ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ تەندروستی منداڵان، جبسی تەماتە بە خراپترین خواردن بۆ منداڵان دادەندرێت.
هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:
- جبسی پەتاتە، رێژەیەكی زۆری خوێی تێدایە، ئەمەش زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها خوێی زۆر دەبێتە هۆی ئێسكە نەرمـــــە.
-بڕێكی زۆر چەوری زیانبەخشی تێدایــــــە.
- جبسی پەتاتە، بڕێكی زۆر كاربۆهیدراتی تێدایە كە دەبێتە هۆی تێكچوونی ئاستی شەكر لە خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئەنسۆلین، ئەمەش وا دەكات منداڵەكە لەگەڵ دەست بە خواردنی ئەم جۆرە جبسە برسی بێت، دەبێتە هۆی خواردنی بڕێكی زیاتری و هۆگری بێـــــت . -دەبێتە هۆی بەدخۆراكی، چونكە منداڵ ئارەزووی بۆ خواردنی تر نامێنــــــێ .
-ئەگەری بوونی ماددەی acrylamide كە دەبێتە هۆی شێرپەنجە، ئەگەر ئافرەتی دووگیان بخوات زیان دەگەیەنێت بە كورپەلـــــە.
-دەبیتە هۆی كلۆر بوونـــــی ددان.