پشتیوان كەریم – سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی زێڕنگران نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە هەزار و 841دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
سەرباز باڵەكی: سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو مسقاڵەكانی زێڕ بەجێگیری ماونەتەوە، نرخی عەیارەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە :.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 463 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 424 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 405 هەزار دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18بە 347 هەزار دینارە.
اكتب إلی Pshtiwan Karim Bradosti